عیراقی

دادگاى فیدراڵیی هه‌رسێ یاساكه‌ى راگرت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دادگاى فیدراڵیی هه‌رسێ یاساكه‌ى راگرت

مه‌ودا میدیا-

دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق بە فەرمانێكی سالایی (ولائی)، جێبەجێكردنی هەرسێ یاسای لێبوردنی گشتیی - هەمواری یاسای باری كەسێتیی - گەڕاندنەوەی موڵكەكان بۆ خاوەنەكانیان)ی راگرت.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، دادگاى فیدراڵیی له‌ بڕیارێكدا ئەم سێ یاسایە رێككەوتنی هەرسێ پێكهاتەی شیعەو سوننەو كوردی لەسەر بوو، راگرت.

*هەمواری یاسای باری كەسیی لەسەر خواستی شیعەكان بوو، ناڕەزایەتیی زۆری لەلایەن رەوتە مەدەنییەكانەوە لێكەوتوەتەوە، بەوپێیەی رێگە بە بەشودانی كچانی منداڵ دەدات. 

* یاسای لێبوردنی گشتیی بۆ سوننەكان بوو، هەزاران كەس لە خەڵكی سەربەم پێكهاتەیە لەسەر بنەمای هەواڵدەری نهێنیی تۆمەتبار كراون و دواتر حوكمیان بۆ دەرچووە، شیعەكان لەم یاسایە ناڕازین و پێیانوایە بەوبۆنەیەوە سەدان كەسی تیرۆرست ئازاد دەكرێن.

* یاسای گەڕاندنەوەی موڵكەكان بۆ خاوەنەكانیان تایبەتە بە كوردو بۆ ناوچە جێناكۆكەكانە، كه‌ خواستى كوردبوو، به‌هۆیه‌وه‌ سه‌دان جوتیارى كورد سودمه‌ندده‌بوون.

ع
Qaiwan
Qaiwan