کوردستانی

دواین زانیاری سەبارەت بە پڕۆژە یاسای دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست

مەودا میدیا - سلێمانی |


دواین زانیاری سەبارەت بە پڕۆژە یاسای دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد

فەرمانبەرانی گرێ بەست بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری کۆتایی بدات سەبارەت بە هەمیشەیی کردنیان پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت تاوەکو ئێستا پڕۆژە یاساکە لای حکومەتە و چاوەڕێی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین.

لوقمان حەمەد، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان بە مەوداپرێسی راگەیاند "پڕۆژە یاسای دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست لەهەرێمی کوردستان پڕۆژەی فراکسیۆنی یەکێتی بوو پێشکەشی پەرلەمانی کوردستان کرد، دواتر لەبەر ئەوەی ئەم پڕۆژە یاسایە رەهەندی دارایی هەبوو ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا".

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی "وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی دایەوە کە رەزامەندن بە هەمیشەیکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست".

لوقمان حەمەد ئاماژەی بەوەشکرد "دوای ئەوەی لە پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاساکە کرا حکومەت داوای کرد ماوەیەکی دیکەیان پێ بدرێت بۆ پێداچوونەوە بە یاساکە پەرلەمانی کوردستانیش ماوەی دوو هەفتەی دیاریکرد".

ناوبراو ئەوەشی ئاشکرا کرد "دوای تەواوبوونی ئەم دوو هەفتەیە حکومەت داوای کاتی دیکەی کرد بە بیانوی ئەوەی دیراسەیان نەکردووە ئاماری وردیان لەبەردەستا نیە پێویستیان بە کاتی زیاترە، بۆیە تاوەکو ئێستا پڕۆژە یاساکە لای حکومەتە و چاوەڕێی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، هەروەها ئێمە جەخت لەوە دەکەینەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەپێی ئەو نوسراوەی ئاراستەی پەرلەمانی کوردستانی کردووە دەبێت پابەند بێت بە بەڵێنەکەی، بەڵام تاوەکو ئێستا جێبەجێ نەکراوە و پڕۆژە یاساکە لای حکومەتە". 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان