کوردستانی
بافڵ جهلال تاڵهبانی چى به فهرهنسییهكان وت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
ئهمڕۆ دووشهممه، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە یان برێم، كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەرێمی كوردستان كرد.
لەدیدارێكدا دواین گۆڕانكارییە سیاسییەكان لەسەر ئاستی ناوچەكە، پێكهێنانی حكومەتی هەرێم و كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.
بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی رێكخستنەوە و یەكڕیزی ماڵی كورد و یەكگووتاری سیاسیی راشكاوانە وتی "هەر بڕیارێك لەبەرژەوەندی چارەسەری كێشەكانی ژیانی خەڵك و هەرێمەكەمان بێت لەگەڵیداین، بەڵام دەبێت نیەتی جدی هەبێت بۆ كاركردنی پێكەوەیی و هاوبەشییەتی راستەقینە، چونكە هەر هەوڵێك لە دەرەوەی ئەم ویستە نیشتمانییە بە زیان بۆ گەلەكەمان دەشكێتەوە".
وتیشى "ئەركی هەمووانە بەرپرسیارانە لەگەڵ ئەم دۆخەدا مامەڵە بكەن و پێكەوە هەنگاوبنێن بۆ دروستكردنەوەی متمانە و پێكهێنانی حكومەتێكی خزمەتگوزار كە بە یەكسانی خزمەتی هەمووان بكات و لەئاست داواكاری خەڵكیشدا بێت".
سەبارەت بە سووریا و رۆژئاوای كوردستان ئهوهشى خستهڕوو "جەختدەكەینەوە كە لەگەڵ ئەوەداین رێز لە ئیرادەو مافی هەموولایەك بگیرێت و كوردیش بەشێكی گرنگ بێت لە سووریای نوێدا، چونكە هەر پەراوێزخستنێك زیان بە ئارامی و ئاسایشی وڵاتەكە و ناوچەكەش دەگەیەنێت".
ع