ئابووری

هه‌نارده‌كردنى مریشك ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌نارده‌كردنى مریشك ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

بڕیار وایه‌ له‌ سبه‌ینێوه‌ هه‌نارده‌كردنى مریشك بۆ شاره‌كانى خوار و ناوه‌ڕاستى عیراق ده‌ستپێبكاته‌وه‌.

به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى به‌ مه‌ودا میدیا دراون "دواى ئه‌وه‌ى له‌ ماوه‌ى چه‌ند مانگى رابردوو ناردنى مریشك بۆ شاره‌كانى عیراق راگیرابوو، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى بازرگانیی عیراق بڕیارى راگرتنى دابوو، بڕیار وایه‌ له‌ سبه‌ینێوه‌ به‌ قۆناغ ده‌ستپێبكاته‌وه‌".

به‌هۆى راگرتنى هه‌نارده‌كردنى مریشك بۆ شاره‌كانى عیراق، له‌ ناوخۆى هه‌رێم نرخى مریشكى زیندوو به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زى.

هه‌روه‌ها "زیانى زۆرى له‌ خاوه‌ن كێڵگه‌كان دابوو، به‌هۆى ئه‌وه‌ى مریشكێكى زۆر له‌ناوخۆ هه‌یه‌ و بازاڕێك نه‌بوو بۆ ساغكردنه‌وه‌ و ئه‌وه‌ش وایكردبوو زۆر هه‌رزانبێت".

ع
Qaiwan
Qaiwan