کوردستانی
مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران مانگرتنیان شكاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دواى 15 رۆژ له مانگرتن له نه‌خواردن و نه‌خواردنه‌وه، مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى سلێمانى مانگرتنیان شكاند.
عوسمان گوڵپى، وته‌بێژى مامۆستایانى مانگرتوو به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "شكاندنى مانگرتن له لایه‌ن ئه‌و ژماره مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانه‌وه له‌ژێر فشارى هاوڵاتییان بوو".
وتیشى "له ئه‌مڕۆوه خێمه‌كه به‌جێده‌هێڵن و ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه ده‌كرێن و له‌ژێر چاودێریی پزیشكى ده‌بن".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئه‌و پشتیوانیه‌ى هاوڵاتییان و چین و توێژه‌كان باشترین وه‌ڵامبوو بۆ ئه‌وانه‌ى ده‌یانوت مانگرتن سیاسییه و ده‌ركه‌وت خه‌باتى مه‌ده‌نى سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر ئیراده‌ى حزب".
ع
بیروڕا



