کوردستانی

ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ مه‌كڕن تابلۆى پێ نادرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ مه‌كڕن تابلۆى پێ نادرێت


مه‌ودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، داوا له‌ هاوڵاتییان ده‌كه‌ین جۆره‌ ئۆتۆمبێلێك نه‌كڕن چونكه‌ تابلۆى پێ نادرێت و تۆمارناكرێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى هاتوچۆى هه‌ولێر هاتووه‌ "جۆرێکی ئۆتۆمبێلێك لە بازاڕەکان کڕین و فرۆشتنی پێوە دەکرێت، کە رووکاری دەرەوەی لۆگۆی (MG)  پێوەیە، بەڵام دیوی ناوەوەی لەسەر سوکانەکەی لۆگۆکەی (ROE WE)ـیە، ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلە تۆمار لەلای ئێمە ناکرێت".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "ئه‌و جۆره‌ ئۆتۆمبێله‌ لە شاری هەولێر هه‌یه‌، داوا لە هاوڵاتییان دەکه‌ین، مامەڵەی تۆمارکردنی ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلە نەهێنن بۆبەڕێوەبەرایەتییەکەمان تا ئەو کاتەی کێشەکەیان لە بەڕێوەبەرایەتیی گومرگ یەکلایی دەکرێتەوە".

ع
Qaiwan
Qaiwan