کوردستانی

مه‌زڵوم عه‌بدى له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع باسى چییان كردووه‌؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


مه‌زڵوم عه‌بدى له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع باسى چییان كردووه‌؟

مه‌ودا میدیا-

فەرماندەی گشتیی هێزه‌كانى دیموكرات ناسراو به‌ هەسەدە، تەوەرەکانی دانوستان و دیدارەکەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع ئاشکرا ده‌كات و رایگەیاند، لەگەڵ ئەحمەد شەرع لەسەر جۆری سیستەمی سیاسیی داهاتوو بەتایبەتی پرسی دابەش کردنی دەسەڵات لە سووریا جیاوازی رایان هەیە.

مەزڵۆم عه‌بدى، فەرماندەی گشتیی هەسەدە رایگه‌یاند "سەبارەت بە پرسی سەرەکی گفتوگۆیان کردووە و لە حاڵێکدا کە هەردوولا خوازیاری یەکپارچەیی سوریان بەڵام لەسەر سیستەمی سیاسیی داهاتووی ئەو وڵاتە جیاوازی رایان هەیە".

وتیشى "ئێمە دەمانەوێت دەسەڵات دابەش بکرێت بەڵام ئەحمەد شەرع خوازیاری یەک دەسەڵاتییه‌".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئێستا هاوئاهەنگی ئەمنیەتی لە نێوان دوولایەنەکە بۆ رێگریی لە شەڕ هەیە، ئەمه‌ریکا، فەرەنسا و چەند وڵاتی دیکە لە نێوان ئێمە و دەوڵەتی نوێی سووریا ناوەندگیریی دەکەن، هەمووان دەیانەوێت لە رێگای دانوستانەوە پرسەکان چارەسەر بکرێن".

ع
Qaiwan
Qaiwan