کوردستانی

بەهۆی لێچوونی غاز هەشت کەس بورانەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی لێچوونی غاز هەشت کەس بورانەوە
مەودا میدیا-

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/2/12،  یەکەی فریاکەوتنی خێرای سلیمانی 122 لە رووداوێکی تەنگەنەفەسی و بوورانەوە ئاگادارکرانەوە، کە بەهۆی لێچوونی غازەوە بووە.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی لێچوونی غاز لە لە گەڕەكی دارۆغا، هەشت ئەندامی خێزانێك، تەنگە نەفەس بوون و چوار ئەندامی خێزانەکە بووراونەتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "تیمەکانیان بە فریای خێزانەکە کەوتوون و بۆ وەرگرتنی چارەسەری زیاتر چوار ئەندامی خێزانەكەیان رەوانەی نەخۆشخانە كردووە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

پیسبوون بە دەنگ (ژاوەژاو)

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

هەڵوەستەیەک لە هەڵوێستی ژنێک

لەلایەن هاودین مەحمود


News

ژنی کورد لەنێوان 8ی مارسی دوێنێ و ئەمڕۆدا

لەلایەن دێرین جەمال