کوردستانی

هۆشیار زێباری: یەکێتی و پارتی پۆستەکان دابەش دەکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشیار زێباری: یەکێتی و پارتی پۆستەکان دابەش دەکەن
مەودا میدیا-

بڕیارە هەفتەی داهاتوو وەفدی دانوستانکاری یەکێتی و پارتی بۆ جارێکی تر کۆببنەوەو گفتوگۆ لەبارەی پێکهێنانی حکومەت بکەن، کارگێڕییەکی مەکتەبی سیاسی پارتیش ئاشکرایدەکات پۆستەکان دابەش دەکەن.

هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی رایگەیاند "هەفتەی داهاتوو لەگەڵ یەکێتی کۆدەبنەوە و گفتوگۆ لەسەر دابەشکردنی پۆستەکانی سێ سەرۆکایەتییەکە دەکەن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بۆ ئامادەکردنی کارنامەی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ یەکێتی کە هاوبەشی سەرەکیانە گەیشتووینەتە لێکتێگەیشتنێکی باش".

ئەوەشی خستەڕوو " پێشبینی دەکەن لە دوو مانگی داهاتوودا حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێنرێت، پێکهێنانی کابینەی نوێ زیاتر درێژە ناکێشێت".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

پیسبوون بە دەنگ (ژاوەژاو)

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

هەڵوەستەیەک لە هەڵوێستی ژنێک

لەلایەن هاودین مەحمود


News

ژنی کورد لەنێوان 8ی مارسی دوێنێ و ئەمڕۆدا

لەلایەن دێرین جەمال