کوردستانی
نوێنەرانی رۆژئاوای کوردستان ناتوانن بەشداریی بکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بریارە سبەینێ کۆنفرانسێکی تایبەت بە دۆخی سوریا پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بەڕێوەبچێت و مامۆستایەکی زانکۆش ئاشکرایدەکات نوێنەرانی کورد ناتوانن بەشداریی بکەن.
د.عادل باخەوان، چاودێری سیاسی و مامۆستای زانکۆ لە پاریس بە مەودا میدیای راگەیاند "سرووشتی کۆنفرانسەکە گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە و تەنها وەزیرانی دەرەوە دەتوانن بەشداریی لە کۆنفرانسەکەدا بکەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پرۆتۆکۆل رێگەنادات کە نوێنەرانی رۆژئاوای کوردستان بەشداریی لە کۆنفرانسەکەی پاریسدا بکەن و تەنها وەزیری دەرەوەی سوریا (تەحریر شام)، وەک نوێنەری هەموو سوریا بەشدار دەبێت".
ئەوەشی خستەڕوو "رۆژئاوای کوردستان لەبری تەواوی جیهان شەڕی داعشی کرد، بەڵام ئێستا پرۆتۆکۆل رێگەنادات بەشداریی کۆنفرانسێکی گەورەی وابکات، لە کاتێکدا فەڕەنسا نزیکترین دۆستی کورد و رۆژئاوای کوردستانە".
ب ح

بیروڕا