کوردستانی

هەسەدە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیای تێکشکاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەسەدە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیای تێکشکاند
مەودا میدیا-

روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە کە شەڕ و پێکدادانەکان لە باشووری کۆبانی لەنێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و سوپای تورکیا و چەکدارانی لایەنگری ئەنکەرە بەردەوامە.

روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند "تورکیا لە رێگەی بۆردومانی ئاسمانیی و تۆپخانەکانییەوە هەوڵی داڕووخانی بەنداوی تشرین دەدات، ئەمڕۆش هەسەدە لە ئاسمانی بەنداوەکە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیای لە جۆری بایراکدار تێکشکاندووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پەلاماری گرووپە چەکدارەکانی سەربە تورکیا (حەمزە و عەمشات) بۆ سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات لە گوندەکانی سەربە حەلەب بەردەوامە و ئەمڕۆ هەسەدە پەلامارێکی بەهێزی گرووپەکانی تێکشکاندووە و حەوت چەکداریشی کوشتووە".

ئەوەشی خستەڕوو  "18چەکداری گرووپەکانی سەربە تورکیا ناجێگیری دۆخی کەشوهەوایان قۆستووەتەوە و خۆیان رادەستی هێزەکانی سوریای دیموکرات کردووە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

پیسبوون بە دەنگ (ژاوەژاو)

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

هەڵوەستەیەک لە هەڵوێستی ژنێک

لەلایەن هاودین مەحمود


News

ژنی کورد لەنێوان 8ی مارسی دوێنێ و ئەمڕۆدا

لەلایەن دێرین جەمال