کوردستانی
بەفر و باران دەبارێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایدەکات لە سبەینێوە تاوەکو ئێوارەی رۆژی هەینی شەپۆلێکی باران بارین ناوچەكانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و کەشێکی باراناوی دروستدەکات.
پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای بواری کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەینێ بارانبارین بەشێوازی پچرپچر ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەگرێتەوە، هەروەها بەفربارین ناوچە شاخاوییە دەگرێتەوە و هەندێ کات لەگەڵ باران پێکەوە دەبارێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "خێرایی با 20 کم دەبێت لە کاتژمێرێکدا و بەپێی کات و شوێن گۆڕانکاریی روودەدات و لە ناوچە شاخاوییەکان خێراییەکە زیاترە لە ماوەی ئەم شەپۆلەدا پلەکانی گەرمایش چوار بۆ شەش پلە نزمدەبنەوە".
ب ح

بیروڕا