کوردستانی
دەنگۆیەک لەبارەی سەرەمووچە و دامەزراندن رەتدەکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دوای بڵاوکردنەوەی راگرتنی دامەزراندی نوێ و بەستنی سەرەمووچە و هەژمارکردنی دەرماڵەکان لەلایەن بەغدا، لە پەیج و راگەیاندنەکانی حکومەتی هەرێم و میدیاکان، چاودێرێکی سیاسیش ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە.
د.رەعد رەفعەت، چاودێری سیاسی و مامۆستای زانکۆی سەڵاحەدین بە مەودا میدیای راگەیاند "ماوەیەکە دەسەڵات و میدیا و رۆژنامەنووسە سێبەرەکانی دەنگۆی راگرتنی گواستنەوە، دامەزراندن، سەرەمووچە، پلەبەرزکردنەوە، هەژمارکردنی دەرماڵەی بڕوانامە و گرێبەست، بۆ هەموو مانگەکانی ئەمساڵ بڵاودەکەنەوە، گوایە مووچەی هەر 12 مانگەکە لەسەر مانگی یەک دەدرێت بە فەرمانبەران".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "راستیەکەی ئەوەیە وەستانی هەموو ئەوانە لەلایەن حکومەتی عیراقەوە کاتییە و هەر وەکو مووچەخۆرانی عیراق، لە ماوەیەکی نزیکدا لەوانەیە نەگاتە مانگێکی تر بۆ هەموو دامەزراوەکانی هەرێم بەپێی بڕیار ورێنماییەکانی بەغدا دەستپێبکاتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "نازانن دەسەڵات بە بڵاوکردنەوەی ئەو دەنگۆیانە چی قازانجێک دەکات جگە لە بێئومێدکردنی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان".
ب ح

بیروڕا