کوردستانی

حكومه‌تى عیراق ئینته‌رنێتى كۆڕه‌ك راده‌گرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


حكومه‌تى عیراق ئینته‌رنێتى كۆڕه‌ك راده‌گرێت

مه‌ودا میدیا-

به‌هۆى ئه‌و قه‌رزه‌ زۆره‌ى له‌سه‌ر كۆمپانیاى كۆڕه‌ك تلیكۆم كه‌ڵه‌كه‌بووه‌، حكومه‌تى عیراق بڕیاریداوه‌ له‌ 24 كاتژمێرى داهاتوو خزمه‌تگوزارییه‌كانى رابگرێت.

به‌هۆى كه‌ڵه‌كه‌بوونى قه‌رزه‌كانى سه‌ر كۆمپانیاكه‌، حكومه‌تى عیراق داوایكردووه‌ له‌ ده‌سته‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى حكومه‌تى عیراق، ئینته‌رنێتى كۆڕه‌ك رابگرێت ئه‌گه‌ربێتو رێككه‌وتن نه‌كرێت، به‌ڵام تا ئێستا كۆمپانیاى ناوبراو هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك یان دڵنیاییه‌كى نه‌داوه‌ به‌ به‌كارهێنه‌رانى.

له‌ ماوه‌ى رابردوو په‌رله‌مانتاران ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه‌ "كۆمپانیاى كۆڕه‌ك زیاتر له‌ یه‌ك ملیار و 300 ملیۆن دۆلارى حكومه‌تى عیراق قه‌رزاره‌ و ئاماده‌ نییه‌ بیدات".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگى رابردوو په‌یوه‌ندیكردنى له‌ كۆڕه‌كه‌وه‌ بۆ هێڵه‌كه‌كانى تر راگیراوه‌ و كۆمپانیاش هیچ قه‌ره‌بوویه‌كى به‌ به‌شداربووانى نه‌داوه‌.

ع
Qaiwan
Qaiwan