کوردستانی
فەرمانی پێدانی زەوی بۆ هەزاران کەس دەرچوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە لە گەڕی دووەمی پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی لە کۆی ئەو 18 هەزار و 879 ئەفسەر و پێشمەرگەی بە دوو وەجبە رەوانەی وەزارەتی شارەوانی کردووە، ناوی نۆ هەزار و 165 ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە، فەرمانی تەرخانکردنی زەویان بۆ دەرچووە.
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند "وەزارەتی شارەوانی بەپێی خشتەی دیاریکراو زەوی لە سنووری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەمشێوەیە بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەدا دابەش دەکات".
سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ(114) ناو
سنووری پارێزگای هەڵەبجە (18) ناو
سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین(490) ناو
سنووری پارێزگای سڵێمانی (627) ناو
سنووری پارێزگای هەولێر سێ هەزار و 899 ناو
-سنووری پارێزگای دهۆک دوو هەزار و 413 ناو
سنوری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان(48)ناو.
سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەزارو 544 ناو
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پڕۆسەکە بەردەوامی دەبێت و بۆیە داوا لە هەموو ئەو هێز و یەکانەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەن، کە تاوەکو ئێستا فۆرمەکانیان تەواو نەکردووە پەلەبکەن لە رێکخستن و بە داتاکردنی فۆرمەکانیان".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "پێویستە سەرجەم هێز و یەکەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بە رێکوپێکی ناوەکان رەوانەی لیژنەی زەوی وەزارەت بکەن و هاوکاریان بن لە جێبەجێکردنی ئەو رێنماییانەی بۆیان نێردراوە بۆ ئەوەی زۆرترین پێشمەرگە سوودمەندبێت".
ب ح

بیروڕا