کوردستانی
تورکیا گوندەکانی بناری قەندیل و پشدەری بۆردومان کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
تورکیا لە بەرەبەیانی دوێنێوە حەوت جار بۆردومانی گوندەکانی سنوری قەزای پشدەری کردووە و پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆش بۆردومانی هەریەک لە گوندەکانی ئەبوبەکرە و قەڵاتووکانی کرد.
کامەران عوسمان، لێپرسراوی بەشی مافی مرۆڤ لە رێکخراوی CPT ئەمەریکی بە مەودا میدیای رایگەیاند "ماوەی دوو رۆژە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە نزمی بەسەر قەزای پشدەر و ئیدارەی راپەڕیندا دەسوڕێنەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هیچ هاوڵاتییەکی مەدەنی نەبوونەتە قوربانی بۆردومانەکانی دوو رۆژی رابردوو، بەڵام زیان بەر ژینگە و دارستانەکانی ناوچەکە کەوتووەو ترس و دڵەراوکێی لای دانیشتووانی گوندەکان و شوانکارەکان دروستکردووە".
ئەوەشی خستەڕوو "بەهۆی بەردەوامی بۆردومانەکانی تورکیا، ساڵانە ژمارەیەک گوند چۆڵ دەبن و کۆچ بۆ ناو شار و شارۆچکەکان دەکەن و دەستبەرداریی رەز و باخ و زەوییەکانیان دەبن".
ب ح

بیروڕا