کوردستانی
وەفدی دەم پارتی سەردانی زیندانی ئیدرنەیان کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/2/13، پەروین بوڵدان ئەندامی وەفدی ئیمراڵی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و سەلجوک میزرا کلی هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانی گەورەی ئامەدیان کرد لە زیندانی ئیدیرنە.
ئاژانسی هەواڵی دیجلە بڵاویکردەوە "پەروین بوڵدان، هەریەک لە سەڵاحەدین دەمیرتاش و سەلجوک میزرا کلی لە ئەنجامی گفتوگۆکان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان و سەرکردەی پارتە سیاسییەکانی تورکیا ئاگادارکردووەتەوە کە بۆ چارەسەری پرسی کورد کراوە، بۆچوون و پێشنیازی هەردوو سیاسەتمەدارەکەی لە زیندان گرتووە.".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بڕیارە رۆژانی 16 و 17ی ئەم مانگە وەفدی ئیمراڵی سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن و لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆببنەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "دوای تەوابوونی دیدار و کۆبوونەوەکان، وەفدی دەم پارتی دەچنەوە ئیمراڵی و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئەنجامی کۆبوونەوە و هەنگاوەکان تاوتوێ دەکەن و دواتر ئۆجەلان پەیامەکەی بڵاودەکاتەوە".
ب ح

بیروڕا