کوردستانی

پێنج تۆمەتباری شوێنەوار دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


 پێنج تۆمەتباری شوێنەوار دەستگیرکران
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/2/13، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی شارەزوور بڵاویکردەوە کە پێنج تۆمەتباری دزینی شوێنەواریان دەستگیرکردوە كە هەزار و (444) سكەی مێژووییان کۆکردووەتەوە.

ئاسایشی شارەزوور رایگەیاند "بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لە پارێزگای هەڵەبجە و قەزای سەیدسادق لە دوو مانگی رابردوودا، پێنج تۆمەتباری شوێنەواریان دەستگیرکردووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هێزەکانیان لە دوو چالاکی جیاوازدا دەستیان بەسەر بڕی هەزار و 444 سکەی جۆراوجۆر و سێ ئامێری پشکنینی ناوچە شوێنەوارییەکاندا گرتووە".

ئەوەشی خستەڕوو " لە ئێستادا تۆمەتبارەکان بەماددەی 24ی  شوێنەوار دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە".


ب ح
Qaiwan
Qaiwan