کوردستانی

رێنمایی نوێ بۆ ماتۆڕسكیلی دلیڤەری دەرچوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێنمایی نوێ بۆ ماتۆڕسكیلی دلیڤەری دەرچوو
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/2/13، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان پێنج رێنمایی نوێی بۆ ماتۆڕسكیلی گەیاندنی خواردن (دلیڤەری) دەركرد.

وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند "پێویستە لە ماوەی شەش مانگدا ماتۆڕسكیلەكان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ تۆمار بكرێن و هەروەها شۆفێری ماتۆڕسكیلەکانیش مۆڵەتی لێخوڕین دەربهێنێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەو ماتۆڕسكیلانەی كە پێشتر سەرپێچییان كردووە، بەرپرسیارەتییەكە دەكەوێتە سەر كۆمپانیاكان، كۆمپانیاكانیش دەتوانن تا كۆتایی ئەمساڵ سزای سەرپێچییەكە بە قیست بدەنەوە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "پێویستە كۆمپانیاكان پابەندبن بە رەخساندنی هەلی كار بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان، بۆ كاركەری بیانیش دەبێت كاتی نشینگەی هەبێت و مۆڵەتی لێخوڕینی ماتۆڕسكیلیشی هەبێت و پێشینەی تاوانی نەبێت".

باسی لەوەشکردووە "پێویستە لێخوڕی ماتۆڕسكیلەكان جلوبەرگ و كڵاوی سەلامەتی بەكاربهێنن، هەروەها جلوبەرگی تایبەت بە كۆمپانیا لەبەر بكەن و ناویشیان لەسەر یەخەیان نووسرابێت، هەوڵبدرێت ماتۆڕسكیلی كارەبایی یاخود بێ دەنگ بەكاربهێنرێت".


ب ح
Qaiwan
Qaiwan