کوردستانی
قەیوم بۆ شارەوانی وان دانرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ شەممە 2025/2/15، بەبڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، هاوسەرۆکی شارەوانیی وان لە کارەکەی دوورخرایەوە و قەیوم لە جێگەی دانراو لەلایەن پۆلیسەوە بینای شارەوانییەکە کۆنتڕۆڵکراوە.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاندووە "بەهۆی سزادانی لەلایەن دادگاوە (عەبدوڵڵا زێدان) هاوسەرۆکی شارەوانی وان لە کارەکەی دوورخراوەتەوە و ئوزان باڵجی، وەک قەیوم لە شوێنەکەی دانراوە".
ئەمە لە کاتێکدایە، دوای هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە 2024/3/31، بە فەرمانی ئەردۆغان کودەتا بەسەر 11 سەرۆک شارەوانی هەڵبژێردراوی کورد دا کراوەو قەیوم بۆ هەریەک لە شارەوانییەکانی (جۆلەمێرگ، مێردین، ئێلح، دەرسیم، خەلفەتی، ئاکدەنیز، میکس، سێرت و وان) دانراوەو بە تۆمەتی ناڕەوا سەرۆک شارەوانییە کوردەکان دوورخراونەتەوە.
ب ح

بیروڕا