کوردستانی

سبه‌ینێ وەفدی دەم پارتی دێنە هه‌رێمی كوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبه‌ینێ وەفدی دەم پارتی دێنە هه‌رێمی كوردستان
مەودا میدیا-

بڕیارە سبەینێ وەفدێکی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی)  کە دووجار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە زیندان لە دوورگەی ئیمراڵی کۆبوونەتەوە، سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن و زنجیرەیەک کۆبوونەوە ئەنجام بدەن.

رۆژنامەی رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت بڵاویکردەوە "وەفدەکە سەرەتا دەچنە هەولێر  و لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوەو پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلان-یان پێدەگەیەنن".

ئاماژەی بۆئەوەشکرد "دواتر وەفدەکە سه‌ردانی سلێمانی ده‌كه‌ن بۆ تاوتوێكردنی هه‌مان بابەت له‌گه‌ڵ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کۆدەبنەوە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "تاوەکو ئێستا نازانرێت وەفدی ئیمراڵی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە) له‌ چیای قه‌ندیل كۆده‌بنه‌وه‌ یان نا، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی موراد قه‌ره‌یلان هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر راگرتنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌و حزبه‌ی له‌ شاره‌كانی توركیا راگه‌یاند، كه‌ ئەمە به‌ پێشه‌كی بانگه‌وازه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی ئۆجه‌لان بۆ دانانی چه‌ك دانرا".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan