کوردستانی

ئیداره‌ی خۆسەر: به‌شداری له‌ كۆنفرانسی نیشتمانی سوریا ناكه‌ین

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئیداره‌ی خۆسەر: به‌شداری له‌ كۆنفرانسی نیشتمانی سوریا ناكه‌ین
مەودا میدیا-

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2025/2/15، ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا، سه‌باره‌ت به‌ ئاماده‌كاریه‌كانی كۆنفرانسی نیشتیمانی له‌ سوریا رایگه‌یەندراوێکی بڵاوکردەوەو ئاشکرایکرد کە ئەوان بەشداریی لە کۆنفرانسەکە ناکەن.

ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا رایگه‌یاند "لیژنه‌ی ئاماده‌كاریی كۆنفرانسی نیشتیمانی سوریا نوێنه‌رانی هه‌موو پێكهاته‌كان ناكات و ئامادەنین بەشداریی لە جۆرە کۆنفرانسێکی لەوشێوەیە بکەن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ناكرێت ئیراده‌ی پێنج ملیۆن كه‌س له‌ سوریا پشتگوێبخرێت، قۆناغه‌كه‌ پێویستی به‌ نوێنه‌رایه‌تییه‌كی راسته‌قینه‌ی هه‌موو هاوڵاتییانی سوریا هه‌یه‌ به‌بێ پەراوێزخستنی هیچ لایه‌ن و پێكهاته‌یه‌ك".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "پێویستە كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت سوریا یه‌كگرتوو و به‌هێزبێت، بارودۆخی ئێستای وڵات وه‌ك خۆی تێبگەن به‌بێ هیچ په‌راوێزخستنێك".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan