کوردستانی
هەوڵی شکاندنی بایکۆت دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ شەممە 2025/2/15، بەڕێوەبەری پەروەردەکانى سلێمانى،هەڵەبجە،گەرمیان،راپەڕین،قەرەداغ، دوکان، سەیدسادق، شارەزوور و شارباژێڕ لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی کۆدەبنەوە.
بەڕێوەبەرێکی پەروەردەکانی سنووری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "کۆبوونەوەکە بۆ بڕیاردانە لە شکاندنى بایکۆت و دەستپێکردنەوەى دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن".
ئەمەش لە کاتێکدایە، کە مامۆستایان دواى ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانى وەرزی یەکەم بایکۆتی ناوەندەکانی خوێندنیان کردووەو داوای دابەشکردنی مووچە لە کاتی خۆیداو دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوە دەکەن.
ب ح

بیروڕا