کوردستانی
مامۆستایان درێژە بە بایکۆت دەدەن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ شەممە 2025/2/15، ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی ئاشکرایانکرد کە بەردەوامی بە بایکۆتی دەوام دەدەن، دووپاتیدەکەنەوە پرۆژەی هەژماری من رەتدەکەنەوە و قبوڵی ناکەن موچەکانیان لەو رێگەیەوە دابهشبكرێت.
ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند "حکومەتی هەرێم لە یاسا و دەستووری عیراقی یاخی بووە و رێز لە بڕیار و یاساکانی دادگای فیدڕاڵی ناگرێت، بۆیه ئەوانیش رێز لە هیچ بڕیار و رێنماییەکی حکومەتی هەرێم ناگرن".
ئاماژەیان بۆ ئەوەشکرد "ئەگەر مووچەی مانگی 12 دابەش نەکرێت و تەوتین لە بانکەکانی ڕەشید و رافیدەین نەکرێت، کۆتایی پڕۆسەی خوێندن رادەگەیەنن و پابەندی هیچ بڕیارێکی حکومەت نابن".
ئەمە لە کاتێکدایە، مامۆستایان لە 2024/12/18وە بایکۆتی ناوەندەکانی خوێندنیان دەستیپێکردووە و سەرەڕایی شکاندنى مانگرتنى مامۆستایان بەڵام ئامادەنین بچنەوە قوتابخانەکان تاوەکو مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو دابەش نەکرێت.
ب ح

بیروڕا