کوردستانی
سبەینێ لە بەشێکی هەرێم باران دەبارێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد کە شەپۆلێکی لاواز و کورت خایەنی بارانبارین لە دەریای سوورەوە ناوچەکانی باشووری هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "پێشبینی دەکرێت سبەینێ یەکشەممە ئاسمانی ناوچەکان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو بێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە کاتەکانی درەنگانی شەوەوە بەتایبەت یەکشەممە لەسەر دووشەممە بارانێکی کەم، ناوچە جیاوازەکانی گەرمیان و هەڵەبجە و بەشی باشووری سلێمانی بگرێتەوە، رێژەی بارانەکە لە دڵۆپەوە تاوەکو 5 ملم یان زیاتر دەبارێت، رۆژی دووشەممە شەپۆلەکە کۆتایی پێدێت".
ئەوەشی خستەڕوو "لە سبەینێوە بارستە هەوای سارد لەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان نامێنێت، بۆ ماوەی چەند رۆژێک پلەکانی گەرما بەڕێژەی 2 تاوەکو 3 پلە بەرزدەبنەوە بەڵام دواتر لە نزیکی کۆتایی ئەم هەفتەیە بەولاوە روو لە دابەزین دەکەنەوە".
ب ح

بیروڕا