کوردستانی

ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى بۆ 48 کاتژمێرى داهاتوو بڵاوکردەوە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند "ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ، لە کاتەکانى شەودا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور،  لە درەنگانى شەو  کاریگەرى نزمە پاڵە پەستۆى لاوازى  دەریاى سور ڕو لە ناوچەکەمان دەکات و پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ بە ( 1 – 3 ) پلە بەرزدەبێتەوەو خێراى باش لەسەرخۆ و مامناوەند ( 10 – 20  )کم دەبێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سبەینێ لە ئەنجامى بەردەوامى کاریگەرى نزمە پاڵە پەستۆى لاوازى دەریاى سوور لەسەر ناوچەکەمان، پێشبینى بارانبارین لەگەڵ بەفر بارین دەکرێت، ئەم نزمە پاڵە پەستۆیە کاریگەری لەسەر سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى ڕاپەڕین و ئیدارەى گەرمیان  و پارێزگاى هەڵەبجە لەگەڵ بەشێک لە سنورى پارێزگاى هەولێر دەبێت".

کەشناسیی، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی بەمشێوەیە لەنێوان شار و ناوچەکاندا خستووەتەڕوو:

هەولێر      : 12 پلەى سیلیزى
سلێمانی  :  8پلەى سیلیزى
دهۆک       : 12 پلەى سیلیزى
کەرکوک     : 11 پلەى سیلیزى
زاخۆ            :  14پلەى سیلیزى
هەڵەبجە   : 5  پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران  : 1  پلەى سیلیزى
سۆران     :  9 پلەى سیلیزى
گەرمیان  : 10پلەى سیلیزى

ب ح
Qaiwan
Qaiwan