کوردستانی

پۆستەكان لەنێوان یەكێتی و پارتیدا یەكلایی نەكراونەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆستەكان لەنێوان یەكێتی و پارتیدا یەكلایی نەكراونەتەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ یەکشەممە 2025/2/16، وتەبێژی یەكێتی ئاشکرایکرد كۆبوونەوەكانی یەكێتی و پارتی دەستپێدەكەنەوەو ئەو رەشنووسەی لەلایەن لیژنەی باڵاوە لەبارەی پۆستەكان و بەشداریی حوكمڕانی كۆتایی هاتووە.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند "هەرچەندە رەشنووسەکە بۆ پێكهێنانی حكومەت ئامادە كراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا پۆستەكان لەنێوان یەكێتی و پارتیدا یەكلایی نەكراونەتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێویستە یەکێتی و پارتی سەقفی داواكارییەكانیان لەگەڵ ئەو گۆڕانكارییانەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەكەدا هەیە بگونجێنن".

ئەوەشی خستەڕوو "یەكێتی رازی نابێت بەوەی شەش وەزارەت وەک سڵقی رووت وەربگرێت و باقییەكەی تەسلیمی سەرۆك وەزیران بكات، بەڵکو دەبێت هەموو جومگەكانی حكموڕانی لە هەرێم وەک ئەنجومەنی ئاسایش، ئەنجومەنی دادوەریی، فەرمانگەی پەیوەندییەكان، زانیاریی، ژنان، مافی مرۆڤ، چاودێریی دارایی و ئەركە سەرەكییەكان پەرلەمان ئەمانە هەموو دەبێت تەعریف بكرێن، ئەوجا باسی ئەوە بكرێت كێ چ پۆستیكی دەوێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan