کوردستانی
مامۆستایان ئاماده‌نین ده‌رگاى قوتابخانه‌كان بكه‌نه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكى ده‌سته‌ى داكۆكى له مافى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى ناڕازیی رایگه‌یاند، ئاماده‌نین ده‌رگاى قوتابخانه‌كان بكه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت.
ئه‌ندامێكى ده‌سته‌ى داكۆكى له مافى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى ناڕازیی به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌هیچ شێوه‌یه پابه‌ندى فشاره‌كانى وه‌زیرى په‌روه‌رده و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانى په‌روه‌رده‌ى سنورى سلێمانى نابین".
وتیشى "له ماوه‌ى سێ هه‌فته‌ى رابردوو ژماره‌یه‌ك مامۆستا مانیان له خواردن گرت و گه‌یشتنه ئه‌وه‌ى خه‌ریكبوو گیانله‌ده‌ستبده‌ن، به‌ڵام یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی، سنوره‌كه، یه‌ك به‌رپرسى حكومى و له سه‌روى هه‌مووشیانه‌وه به‌ناو وه‌زیرى په‌روه‌رده نه‌هات بزانن مامۆستایان چی‌یان ده‌وێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "به هیچ شێوه‌یه‌ك گوێ له وه‌زیرى په‌روه‌رده ناگرین و پابه‌ندى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى قوتابخانه‌كان نابین تا جێبه‌جێكردنى داواكارییه‌كانمان كه مووچه‌ى مانگى 12 و ته‌وتینى مووچه‌كانمانه".
ع
بیروڕا



