کوردستانی
ژن و مێردهكهى چۆمان رزگاركران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
ژن و مێردێك بۆ گهشت سهردانى گۆمى فێڵاویان له سنورى ناوچهى چۆمان كردبوو، بهڵام له لایهن رهوه گورگهوه دهوره درابوون و دواتر رزگاركرا.
لە راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران هاتووە "دوو هاوسەر کە بە مەبەستی گەشت و مانەوە لە هەولێرەوە روویان لە گۆمی فێڵاو كردووە لە شارۆكەی چۆمان، لە لایەن رەوە گورگێک دەورە درابوون و مەترسی لەسەر گیانیان دروستبووبوو".
باس لهوهشكرابوو "دەستبەجێ تیمەکانمان لە بنکەی بەرگریی شارستانیی چۆمان بە سەرپەرشتی ئەفسەری بنکە دەرچوون بۆ بەهاناوەچوونیان و رزگارکردنیان بە هاوکاريی تیمێک لە پۆلیسی فریاکەوتنی چۆمان".
له كۆتایشدا باس لهوهكرابوو "له لایهن تیمهكانهوه توانرا ژیانى ئهو ژن و مێرده رزگاربكرێت".
ع
بیروڕا



