کوردستانی

مامۆستایان بەبێ مەرجەکان بایکۆت ناشکێنن

مەودا میدیا - سلێمانی |


مامۆستایان بەبێ مەرجەکان بایکۆت ناشکێنن
مەودا میدیا-

دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە لەگەڵ بەڕێوەبەری پەروەردەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی بۆ کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان بەڵام هێشتا بایكۆت لە ناوەندەکانی خوێندن بەردەوامە و مەرجی شكاندنی بایكۆتیش تەوتین و دابەشكردنی مووچەی مانگی 12یە.

عوسمان گوڵپی، ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی بە مەودا میدیای راگەیاند "هیچ داواکارییەکیان جێبەجێ نەکراوە تاوەکو بایکۆت بشکێنن، لەبەرئەوە تاوەکو مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو دابەش نەکرێت مامۆستایان ناچنەوە ناوەندەکانی خوێندن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "مانگرتن لە خواردن هەنگاوێکی نوێی ناڕەزایەتی مەدەنیانە بوو، بۆ داهاتووش دەبێت گفتوگۆ بکەن تاوەکو کارێک بکەن ئەم هەنگاوە بەهێزتر بکات".

ئەوەشی خستەڕوو 'تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ چالاکی نوێ، بەڵام گرنگترین کارێک بۆ ئەوان ئەوەیە کە دەبێت خەباتی مەدەنی بەردەوام بێت".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan