کوردستانی

بارینی نمەباران به‌رده‌وام ده‌بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بارینی نمەباران به‌رده‌وام ده‌بێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى بۆ 48 کاتژمێرى داهاتوو بڵاوکردەوە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند "ئه‌مڕۆ ئاسمان نیمچە هەور ده‌بێت له‌گه‌ڵ نمەباران و بەفر پاشان بۆ کاتەکانی دواینیوەڕۆ کەش بەگشتیی سەقامگیر دەبێتەوەو پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە (1-3) پلە بەتایبەتی لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، ئاڕاستەی با رووەو باشووری رۆژهەڵات دەبێت ".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سبه‌ینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەکاتەکانی شەو بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت،ئاڕاستەی با گۆڕاو دەبێت، خێرایى با لەسەرخۆ (10 - 20) كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا دەبێت".

کەشناسیی هەرێم، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی بەمشێوەیە لەنێوان شار و ناوچەکاندا خستووەتەڕوو:

هەولێر  : 18 پلەى سیلیزى
سلێمانی :  14پلەى سیلیزى
دهۆک   : 16 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 19 پلەى سیلیزى
زاخۆ    :  17پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 15  پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران  : 1  پلەى سیلیزى
سۆران   :  13 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 18پلەى سیلیزى

ب ح
Qaiwan
Qaiwan