کوردستانی
سه‌رما و سۆڵه‌یه‌كى تووند و سه‌خت به‌ڕێوه‌یه و ته‌واوى شاره‌كان سپی‌پۆش ده‌بن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
هۆشدارى له باره‌ى هاتنى سه‌رما و سۆڵه‌یه‌كى تووند و سه‌خت ده‌درێت كه ساڵانی پێشوو هاوشێوه‌ی نه‌بووه، به‌فربارینش سه‌نته‌رى شاره‌كان ده‌گرێته‌وه به جۆرێك پێشبینى ده‌كرێت ته‌واوى شاره‌كان سپی‌پۆش ببێت به كه‌ركوك و گه‌رمیانیشه‌وه.
به‌پێى پێشبینییه‌كانى محه‌مه‌د كه‌مال، شاره‌زای بوارى كه‌شناسی، "له رۆژى پێنجشه‌ممه 20 ى شووبات تاوه‌كو رۆژى سێشه‌ممه 25ی شوبات، بارستە هەوایەکی جەمسەریی ساردی رووسیا روو لە ناوچەکەمان دەکات و نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی به‌هێز و سه‌رمایه‌كی تووند ته‌واوى ناوچه‌كانى هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه".
راشیگه‌یاندووه "كه‌شوهه‌واكه له ماوه‌ى ساڵانی پێشوودا هاوشێوه‌ی نه‌بووه، پێشبینیش دەکرێت به‌فر و بارانێكی باش ببارێت".
ئه‌و كه‌شناسه روونیشیكردووه‌ته‌وه "سه‌ره‌تا لە رۆژانى هه‌ینى و شه‌ممه 21 و 22ی مانگ بارانبارین دەستپێدەکات، لە رۆژى یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه ئەگەری بەفربارین لە هه‌موو سەنتەری شارەکان هەیە به‌جۆرێك چاوەڕوان دەکرێت تەواوی شارەکان سپی‌پۆش بکات، كه بێجگه له سلێمانى و هه‌ولێر، کەرکووک و گەرمیانیش ده‌گرێته‌وه".
محه‌مه‌د كه‌مال هۆشدارى ده‌دات له بوونى سه‌رمایه‌كى تووند و ده‌ڵێت "پله‌كانی گه‌رما دابەزینێكى به‌رچاو به خۆیه‌وه ده‌بینێت، لە شارەکانی سۆران و سلێمانی بە دەوروبەریانەوە لە کاتی شەو تاوەکو بەرەبەیان، ده‌گاته نزیکەی 14 بۆ 15 پلەی ژێر سفرى سیلیزى".
باس له رێژه‌ى باران بارینه‌كه‌شى كردووه و ده‌ڵێت "بە شێویەکی گشتی 25 مللیمەتر زیاتر تێده‌په‌ڕێنێت".
پ ح ع

بیروڕا