کوردستانی

کەسکین بایندر: ئۆجەلان دەستپێشخەرییەکی گەورەی کردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەسکین بایندر: ئۆجەلان دەستپێشخەرییەکی گەورەی کردووە
مەودا میدیا-

ماوەی دوو رۆژە وەفدی ئیمراڵی و دەم پارتی  و دەبەپە لە هەولێرن و لەگەڵ هەریەک لە مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەتەوە، ئەمڕۆ یان سبەینێ دێنە سلێمانی و لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و سەرکردە سیاسییەکانی تر کۆدەبنەوە.

کەسکین بایندر، هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتەکان (دەبەپە) رایگەیاند "دوێنێ کۆبوونەوەیان لەگەڵ مەسعود بارزانی ئەنجامدا و کاتژمێرێک  و 45 خولەکی خایاندووەو  پەیامی ئۆجەلانیان سەبارەت بە پرۆسەکە پێگەیاندووە، ئەمڕۆش لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی کۆبوونەوەتەوە و بەهەمانشێوە  پەیامی ئۆجەلانیان پێگەیاندووەو ئەوانیش پشتیوانی خۆاین بۆ ئەو پرۆسەیە و دەستپێشخەرییەکەی ئۆجەلان دووپاتکردووەتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "باسیان لە رۆڵ و هەوڵەکانی هەموو لایەنەکان کردووە بۆ چارەسەری کێشەی کورد، هیوای گەلی کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە کە کێشەی کورد بە شێوەیەکی یاسایی و سیاسیی چارەسەر بکرێت".

ئەوەشی خستەڕوو "عەبدوڵڵا ئۆجەلان لەم هەلومەرجە سەختەدا دەستپێشخەرییەکی گەورەی کردووە تاوەکو کێشەی کورد چارەسەر ببێت و ئەم رێگەیەی ئۆجەلان گرتوویەتییەبەر هەموو کێشە و ئاڵۆزیی و قەیرانەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست چارەسەر دەکات".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan