کوردستانی
محەمەد حاجی مەحمود: چیتر سوکایەتیکردن بەجوتیارانی کورد قبوڵناکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
محەمەد حاجی مەحمود، سكرتێرى سوسیال دیموكراتى كوردستان له بارهى ئهو گرفتانهى رووبهرووى جووتیارانى كهركوك بووهوه هاته دهنگ، سهربارى ئیدانهكردنى و رایدهگهیهنێت "سوپای عیراق شێری ماڵ و رێوی مەیدانی شەڕن، با نەیارانی کورد بزانن چیتر سوکایەتیکردن بەجوتیارانی کورد قبوڵناکرێت".
دەقی پەیامەکە:
شێری ماڵ و ڕێوی مەیدانی شەڕەکان
بەداخەوە دوانیوەڕۆی 17-2-2025,هەندێک سەربازی سوپای عێراق، بەشێوەیەکی دڕندانەوە نامرۆڤانەو نابەرپرسانەو بێڕێزانە، پەلاماری جوتیارانی کوردی کەرکوکیان لەسەر موڵک و ماڵ و گۆڕی بابوباپیرانیان، دا، وێڕای ئەوەی زۆر بەتوندی ئیدانەی ئەو هەڵوێستەیان دەکەین، وەک پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئامادەی هەموو ئەگەرێک و پشتیوانییەکین، هاوکات ئەم چەند خاڵە دەخەینەڕوو:
1- سوپای عێراقی مێژوو پڕ لەتاوانی دژی کورد، بەم هەڵوێستەیان سەلماندیان درێژەپێدەری هەمان ئەوسوپایەن، کەتاوانەکانی وێرانکردنی کوردستان و ئەنفال و کیمابارانیان ئەنجامداوەو تاوانی دژبەکورد بووەتە پیشە.
2-ئەم سوپایە هەمیشە سوپایەکی دۆڕاو ترسنۆک دیل و زەلیلی مەیدانی جەنگەکانی ئێران و کوەیت و ئەمریکاو ئیسرائیل بووە، کەچی هەمیشە قارەمانی دژی خەڵک و هاوڵاتیانی هەژاری کورد بووە.
3- ئەپرسین ئەم سوپا قارەمانەی عێراق بۆ ناچێت بەرگری لە غەزەو فەلەستین بکات؟.
4- با نەیارانی کورد بزانن چیتر سوکایەتیکردن بەجوتیارانی کورد قبوڵناکرێت.
پ ح ع

بیروڕا