کوردستانی
پرۆژه‌ى رووناكى له‌سلێمانیش جێبەجێ دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، له هه‌ولێر چه‌ندین گه‌ڕه‌ك كاره‌باى 24 كاتژمێریی بۆ كراوه و له سلێمانیش ده‌كه‌وێته كار.
ئومێد ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌باى هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له 13 گه‌ڕه‌كى هه‌ولێر پرۆژه‌ى رووناكى ئه‌نجامدراوه و كاره‌بایان بووه به 24 كاتژمێری".
وتیشى "له دهۆك ئاماده‌كاریی كراوه و له سلێمانیش له جێبه‌جێكردندایه".
لاى خۆیه‌وه ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى كاره‌باى چه‌مچه‌ماڵ به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له سه‌نته‌رى شارى سلێمانى ده‌ستكراوه به جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌ى رووناكى كاره‌باى 24 كاتژمێری"
ع
بیروڕا



