کوردستانی
دواى رێككهوتن هێزهكانى ههسهده چییان بهسهردێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
فەرماندەیەکی هێزهكانى سوریاى دیموكرات ناسراو به هەسەدە رایگەیاند، لەگەڵ ئەنجومەنی سوریای دیموکرات کۆبوونەتەوە و رێککەوتن کراوە لەسەر تێکەڵکردنی دامەزراوە ئەمنییەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لەگەڵ سوپای سوریا.
ئەبوو عومەر ئیدلیبی، فەرماندەی لیوای باکووری هێزەکانی سووریای دیموکرات ناسراو به هەسەدە رایگەیاند "لەگەڵ ئەنجومەنی سوریای دیموکرات کۆبوونەتەوە و گەیشتنە رێککەوتنی گرنگ لە تووندوتۆڵکردنی هاوکاری و سەقامگیرکردنی سوریا لەگەڵ حکومەتی دیمەشق".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە کۆبوونەوەکەدا جەختکراوەتەوە لە دوورخستنەوەی سەرجەم ئەو چەکدارانەی کە سوری نین لەنێو هێزەکانی سوریای دیموکرات و ناوچەی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا، وەک هەنگاوێک بۆ پاراستنی سەروەریی نیشتمانی و سەقامگیریی سوریا".
ئەوەشی خستەڕوو "رێککەوتوون لەسەر چڕکردنەوەی کۆبوونەوەکان و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ حکومەتی سوریا بۆ پتەوکردنی هاوکارییەکان لە دۆسیە نیشتمانییەکاندا کراوە".
ع
بیروڕا



