کوردستانی

دووم دیداری یەکێتی ساز دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دووم دیداری یەکێتی ساز دەکرێت
مەودا میدیا-

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە دروشمی بە دیدگایەکی نوێ، بەهێزی و بەرەوپێشچوون وخزمەتگوزاری هەنگاوەکانی دووەهەمین دیداری خۆی لە پارێزگاکان دەستپێکردووەو ئەندامێکی سەرکردایەتی ئەو حزبەش ئاشکرایدەکات دیدارەکە کاریگەریی لەسەر هەموو بوارەکان دەبێت.

زیاد شەهید جەبار، ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی یەکێتی بە مەودا میدیای راگەیاند "هەنگاوەکانی دووەمین دیداری یەکێتی دەستپێکردووەو جیاوازی ئەم دیدارە لە دیدارەکانی رابردوو ئەوەیە ئێستا ئەنجومەنی باڵا و لیژنەی باڵای دیدار، شار بە شار لەگەڵ کادرەکان کۆبوونەوەی فراوان ئەنجام دەدەن و راپۆرت ئامادە دەکرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لیژنەکە سەرەتا کارەکانی خۆی لە شاری موسڵەوە دەستیپێکردووەو رۆژانی داهاتوو سەردانی هەولێر و دهۆک دەکەن، راوبۆچوونی کادرەکانی یەکێتی وەردەگیرێت و بە فراوانی بەشدارییان پێدەکرێت و سەرنج و تێبیینییەکانیان لەسەر ئەم قۆناغەی سیاسەت و بەرنامەی یەکێتی بەهەند وەردەگیرێت".

ئەوەشی خستەڕوو"پێشنیارو راوبۆچوونی کادرەکان دەکرێتە راپۆرتێک و دواتر لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی سوودی لێوەردەگیرێت بۆ هەنگاوی داهاتوو یان قۆناغی داهاتووی یەکێتی لەسەر بابەتی (پەیوەندییەکان، گەنجان، کاری رێکخراوەیی و حکومڕانی و چۆنیەتی بەشداریکردنی یەکێتی لە بەڕێوەبردنی حکومەت".

باسی لەوەشکرد "بەشداریپێکردنی کادرەکان و ئەنجامدانی کۆبوونەوەی فراوان لەگەڵ سەرجەم ئۆرگانەکان و وەرگرتنی راوبۆچوونی ژمارەیەکی زۆر لە کادران، بابەتی نوێ و گرنگ بە بەڵگە دەکرێت و بڕیارەکان دەبنە بڕیاری گشتیی و کادرەکانی خوارەوە تێیدا بەشدار دەبن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan