کوردستانی
تورکیا بەردەوامە لە بۆردومانکردنی گوندەکان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/2/19، سوپای تورکیا گوندەکانی سنووری پارێزگای دهۆکی بەچڕی بۆردومان کرد و دانیشتووانی گوندەکانیش ئاشکرای دەکەن تورکیا چەکی قەدەغەکراوی بەکارهێناوە.
ئەمڕۆ جارێکی تر سوپای تورکیا سنووری گوندەکانی (گوهەرزێ و بەلاڤا)ی سەر بە شارۆچکەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆک بۆردوومان کردەوە.
دانیشتووانی گوندەکانیش رایانگەیاد "دوای بۆردومانەکە دووکەڵێکی زۆر لە ناوچەکەدا بڵاوبووەتەوە کە جیاواز بووە لە بۆردومانەکانی پێشووتری تورکیا".
ئاماژەیان بۆ ئەوەشکرد "پێدەچێت چەکی قەدەغەکراو لە ناوچەکەدا بەکارهێنرابێت و دووکەڵەکە بۆ ماوەیەکی زۆر لە ناوچەکەدا ماوەتەوە".
ب ح

بیروڕا