کوردستانی

بەفروبارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەفروبارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
مەودا میدیا-

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایدەکات ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/2/19، شەپۆلێکی بەفر و باران و سەرما ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای بواری کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "شەپۆلەکە سەرەتا لە ناوچەکانی باکووری هەرێم وەک پارێزگای دهۆک بە باران بارین دەستپێدەکات پاشان لە کاتەکانی نیوڕۆی سبەینێ باران بارینەکە فراوان دەبێت بەڵام بارانێکی زستانەیە بەم شێوە بەردەوام دەبێت تاوەکو شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی بارانەکە باشتر دەبێت و بەپێی کات کاریگەری زیاتر دەبێت هەروەها بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات".
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە رۆژی شەممەوە 2025/2/22، بەدواوە بەهۆی زیاتر کاریگەری بارستە هەوای ساردی جەمسەریی بەفربارین دەگاتە ناو سەنتەری شارەکان و بەپێی کات زۆربەی سەنتەری شارەکان دەگرێتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەم شەپۆلە بەفر و باران و سەرمایە بەپێی کات بەشێوەی ناوبەناو تاوەکو رۆژی 2025/2/25 لاواز دەبێت و پلەکانی گەرما بەشێوەی بەرچاو نزم دەبێتەوە کە لە 3- پلە ژێر سفری سەدی دەستپێکات تاوەکو 20- ژێر سفری سەدی بەپێی ناوچەکان".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan