کوردستانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی: لەبەرژەوەندی خەڵک کاردەکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاویکردەوە کە لە دەباشان پێشوازی لە جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردووە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند "لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی هەرێمی کوردستان، عیراق، هەرێمایەتی و ئەرکە رێکخراوەییەکان گفتوگۆی هەمەلایەنەیان لەبارەوە کرا و دووپات لە پاراستنی سەقامگیری سیاسی و ئارامی و چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان کرایەوە لەسەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان و بەدیهێنانی ئامانجە گشتییەکان بە ویستی خەڵکی خۆشەویستی کوردستان".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "هەنگاوەکانی رێکخستنەوەی ئۆرگانەکان، راپەڕاندنی ئەرکە حزبییەکان، خۆئامادەکردن بۆ دیداری یەکێتی بەوردی گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و بڕیاری پێویستیان لەبارەوە درا بە ئاڕاستەی جۆشدانەوەی گیانی یەکێتی بوون و خەباتی جەماوەری و جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانەی بە هاووڵاتیان دراوە".
ئەوەشی خستەڕوو "پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوو کە هەڵسەنگاندن بۆ گفتوگۆکانی نێوان یەکێتی و پارتی کرا و جەخت لە پێکهێنانی حکومەتێکی کارا و خزمەتگوزار و دادپەروەر کرایەوە کە بتوانێت بە هاوسەنگی خزمەتی هەموو خەڵکی کوردستان بکات".
باسی لەوەشکردووە "ئامانجی یەکێتی گۆڕانکارییە لە بەڕێوەبردن و خزمەتکردنی خەڵک بۆئەوەش هەر هەنگاوێک لەبەرژەوەندی هەرێمی کوردستان و خەڵک بێت دەیگرنەبەرو هیوادارن هەموولایەکیش بەو رۆحیەتەوە هەنگاو بنێن".
ب ح

بیروڕا