کوردستانی
ئاسایش دوو داعشی دەستگیرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان بڵاویکردەوە کە هێزه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئۆپراسیۆنه‌كانی ئاسایش، له دوو ئۆپراسیۆنی سه‌ركه‌وتوودا، له ده‌وروبه‌ری سلێمانی دوو تیرۆریستی داعشیان ده‌ستگیرکردووە.
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم رایگەیاند "له‌ماوه‌ی 12 تاوەکو 16ی ئه‌م مانگه، هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئۆپراسیۆنه‌كانی ئاسایش، له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری هه‌واڵگری و به‌بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش، دوای به‌دواداچوون و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد و ده‌ستنیشانكردنی شوێنی تیرۆریستان دوو تیرۆریستی داعشیان له‌ده‌وروبه‌ری شاری سلێمانی ده‌ستگیرکردووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "تیرۆریستەکان به‌مه‌به‌ستی خۆڕێكخستنه‌وه رووویان له ده‌وروبه‌ری شاری سلێمانی كردبوو، له رابردوودا چه‌ندین خولی شه‌رعی و سه‌ربازییان بینیوه".
ئەوەشی خستەڕوو "له‌ئێستادا تۆمه‌تباران به‌مادده‌ی دووی تیرۆر راگیراون و رووبه‌ڕووی یاساكراونه‌تەوه و لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كانیان به‌رده‌وامه".
ب ح

بیروڕا