کوردستانی
زانیاری نوێ سەبارەت بە دواخستنی کۆنگرەی یەکێتی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد
دوای ئەوەی دەنگۆی دواخستنی کۆنگرەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بڵاوکرایەوە دوو ئەندامی سەرکردایەتی ئەو حیزبە ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەنەوە.
مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "هیچ زانیارییەک نییە لەبارەی دواخستنی کاتی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی".
هاوکات نەرمین عوسمان، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "هیچ بڕیارێکی نوێ بۆ دواخستنی کاتی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی نییە".
ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیارە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان 21ی کانونی یەکەمی 2019 کۆنگرەی چوارەمی حیزبەکەی ببەستێت.