ئابووری

خزمەتێكی تر پێشكەش بە سلێمانی دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


خزمەتێكی تر پێشكەش بە سلێمانی دەكرێت
مەودا میدیا-

لەبودجەی داهاتی کارەبای بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، بەڕی زیاتر لە 162ملیۆن دینار، بەشی ئینارەی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی چەند پرۆژەیەکی ئینارەی جێبەجێ دەکەن.

دابان عەبدولکەریم، لێپرسراوی بەشی ئینارە لە بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند "لەسەر بودجەی داهاتی کارەبا چەند پرۆژەیەکی ئینارە ئەنجام دەدرێت کە خۆی دەبینێتەوە لە دانانی ئینارە بۆ شەقامی دانیاستی، گۆڕینی پێکهاتەی رووناکی پردی رەئوف بەگ، راستکردنەوە و چاککردنەوەی 30ستوونی کارەبا لەشەقامی سەرەکی تاسڵوجە ــسلێمانی".

هەروەها "گڵۆپی ئینارەکانی شەقامی دانیاستی و پردی رەئوف بەگ لە جۆری (LED)ی 150 واتی ئەوروپی دەبێت".

باسی لەوەشكردووە "کۆی گشتی بڕی بودجەی تەرخانكراو بۆ پرۆژەکان 162 ملیۆن و 330 هەزار دینار دەبێت".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال