کوردستانی
مامۆستایانى ناڕازیی وه‌ڵامى به‌رپرسانى په‌روه‌رده ده‌ده‌نه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى له دوو رۆژى رابردوو چه‌ند به‌رپرسێكى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى باسیان له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ده‌وام و كۆتایی هێنان به بایكۆتكرد، مامۆستایه‌كى ناڕازیی وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه.
ئه‌ندامێكى ده‌سته‌ى مامۆستایانى ناڕازیی به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌رپرسانى په‌روره‌ده‌ى سلێمانى ئه‌و قسانه‌ى كه ده‌یانكه‌ن له‌باره‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ده‌وام و بایكۆت ته‌نها بۆ خۆیان و ناوماڵى خۆیانه".
وتیشى "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك حساب بۆ قسه‌ى به‌رپرسانى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى ناكه‌ین، به قسه‌ى ئه‌وان بایكۆت نه‌كراوه تا به قسه‌ى ئه‌وان بیشكێنین".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "بایكۆت دوو مه‌رجى بۆ دانراوه، مووچه‌ى مانگى 12، ته‌وتینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له بانكه‌كانى ره‌شید و رافیده‌ین".
ع
بیروڕا



