کوردستانی
ههسهده لهگهڵ دیمهشق رێكدهكهوێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
ڕۆژنامهی شهرق ئهلئهوسهت بڵاویکردەوە، راگەیاندنی سەرکردایەتی هێزەکانی سوریای دیموکرات ناسراو به هەسەدە، بۆ چونە ناو پێکهاتەی سوپای سوریا، هەنگاوێکی جدیی ههڵگرتووه بەرەو دانوستانی راستەقینە لەگەڵ دیمەشق.
رۆژنامهكه لە زاری سەرچاوەکانییهوە لەناو هێزەکانی سوریای دیموکرات، بڵاوی کردەوە "راگەیاندنی سەرکردایەتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەبارەی تێکەڵکردنی دامەزراوە سەربازی و ئەمنییەکانی لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی ئیدارەی خۆسەر، وەک ئامادەکارییهک بۆ چوونە ناو پێکهاتەی سوپای سوریا، کە هەنگاوێکی جدییە بەرەو دانوستانی ڕاستەقینە لەگەڵ دیمەشق دهچن".
هاوکات ئەبوو عومەر ئدلیبی، یەکێک لە بەپرسانی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە شهرق ئهلئهوسهتی راگەیاندووە "لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاریان داوە "هەسەدە" وەک هێزێک، بەشێک دەبێت لە وەزارەتی بەرگریی حکومەتی دیمەشق، دەشکرێت لە چوارچێوەی فەیلەق یان فەرماندەیی ناوچەی رۆژهەڵاتی وەزارەتەکەدا بێت و گفتوگۆکان هێشتا لە قۆناغی سەرەتادایە".
وتیشى "پرسی کێڵگە نەوتی و غازییەکانی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا، بەشێک نییە لە گفتوگۆکان لەم قۆناغەدا، رەنگە لە خولەکانی داهاتوودا باسی لێبکرێت، بەڵام لیژنەی هاوبەش لە هەموو لایەنەکان پێکهێنراوە بۆ داڕشتنی پلان و میکانیزمی جێبەجێکردن بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێ کردنی بڕگەکان بەشێوەیێکی کاریگەر".
ع
بیروڕا



