کوردستانی
دواى 28 ساڵ گه‌ڕایه‌وه ناو كه‌سوكاری
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
سه‌یفوڵڵا حسێن، ئه‌و هاوڵاتییه‌ى دانیشتوى ئیداره‌ى راپه‌ڕین دواى بێسه‌روشوێنبوونى بۆ ماوه‌ى 28 ساڵ له وڵاتى ئه‌فریقا، دواجار به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، گه‌ڕایه‌وه ناو كه‌سوكاره‌كه‌ى.
سەیفوڵا حسێن لەدایكبووی ساڵی 1975ــە و لە ساڵی 1996 رۆیشتووەتە ئەفریقا، دواتر لەوێوە ویستوویەتی بچێت بۆ ئەوروپا، لەو رێگەیە بێسەروشوێن بووە.
سه‌یفوڵڵا لەلایەن رێكخراوه‌كانى سۆراغى بۆ كرا‌و و دواتر شوێنه‌كه‌یان ئاشكراكرد‌و و خوشكه‌كه‌شى له رێگه‌ى وێنه‌یه‌كى كۆنه‌وه ناسیویه‌تییه‌وه، ده‌ركه‌وتووه لە یەكێك لە گرتووخانەكانی ئەفریقا بووه.
کەسوکارەکەی باس لەوە دەکەن، لە ساڵی 2003 لە کینیا بێسەروشوێن بوو و دەنگ و هەواڵی نەما، هونەر برای سەیفوڵایە و دەڵێت، مانگی ١٢ن ساڵی ابرجوو پیان وتراوە کە براکەی لە ژیاندا ماوە و لە ئەفریقا زیندانی کراوە.
هونه‌ر حسێن، براى سه‌یفوڵڵا به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "سه‌یفوڵڵاى براى له وڵاتى كینیا هاوسه‌رگیریى كردووه و له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى گه‌ڕاوه‌ته‌وه و ئێستا له‌ناو كه‌سوكاره‌كه‌یه‌تى".
وتیشى "به‌هۆى ئه‌وه‌ى پاسپۆرتى بۆ ده‌رهێنراو چه‌ندین رێكار گیرایه به‌ر، گه‌ڕانه‌وه زیاتر له دوو مانگى پێچوو".
دواى 28 ساڵ لە ڕێی فرۆكەخانەی سلێمانی گەیشتەوە سلێمانی و گەڕایەوە ناو كەسوكاری خۆی.
ع
بیروڕا



