کوردستانی

محەمەد حاجی مەحمود: لە هەرێمی کوردستان ئۆپۆزسیۆن نییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


محەمەد حاجی مەحمود: لە هەرێمی کوردستان ئۆپۆزسیۆن نییە
مەودا میدیا-

سەرۆکی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سەحەر لە تاران ئاشکرایکرد کە لە هەرێمی کوردستان ئۆپۆزسیۆن نییە.

محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان رایگەیاند "حزبی ئۆپۆزسیۆن لە هەرێمی کوردستان بوونی نییە و هەموویان مانگانە پارە لە حکومەت وەردەگرن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "یاسایەک نییە لە هەرێمی کوردستان ناوی یاسای ئۆپۆزسیۆن بێت، ئەو پارت و لایانەی بانگەشەی ئۆپۆزسیۆن دەکەن مەعاشیان هەیە لای حکومەتی هەرێم".

ئەوەشی خستەڕوو "حزبە ئیسلامییەکان مانگانەیان هەیە لای حکومەت و مانگانە 150 هەزار دۆلار لە حکومەتی هەرێم وەردەگرن و هیچ لایەنێک لە خەمی کورددا نییە و لەبەر مافی خەڵک ناکشێنەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan