کوردستانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەبێت هەمووان ئەم دۆخە لەبەرچاوبگرن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/2/20، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە ستیڤن بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی و ستیڤن بیتنە، پێشهات و رووداوە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێکرد و جەختیان لە هەماهەنگی نێوان لایەنەکان و پێویستی پاراستنی سەقامگیری و ئارامی کردەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، لەبارەی هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت رایگەیاند "دەربەستانە بۆ باشترکردنی دۆخی هەرێمی کوردستان، ژیانی خەڵک و بنیادنانی حکومەتێکی بەهێز لە هەوڵی بەردەوامدان و پەرۆشن بۆ گۆڕانکاری ریشەیی لە بەڕێوەبردنی وڵات بە ویست و بەرژەوەندی هاوڵاتییان".
بافڵ جەلال تاڵەبانی، لەبارەی کێشەکانی بەغدا و هەولێر جەختی لە چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور و لێکتێگەیشتن و رێککەوتنە سیاسییەکان کردەوە و رایگەیاند "دەبێت هەمووان بەرپرسیارانە ئەم دۆخە لەبەرچاوبگرن و زەمینەی زیاتر بڕەخسێنن بۆ گەیشتن بە ئەنجامێک کە لە بەرژەوەندی خەڵک وڵاتدا بێت".
ب ح

بیروڕا