کوردستانی
ناوی دووهەزار و 269 ده‌رچووی پزیشكی ره‌وانه‌ی به‌غدا کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم ناوی دوو هه‌زار و 269 ده‌رچووی به‌شه پزیشكییه‌كان به‌مه‌به‌ستی دامه‌زراندنیان ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق كرد.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم رایگەیاند "له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق، له رێگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ناوی دوو هه‌زار و 269 ده‌رچووی به‌شه پزیشكی و ته‌ندروستییه‌كانیان رەوانەی بەغدا کردووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەو دەرچووانە لە زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024، خوێندنیان تەواوکردووە و دانیشتووی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانن".
ئەوەسی خستەڕوو "نوسراوه‌كه به واژۆی د. ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به ژماره (4004) ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به زمانی عه‌ره‌بی ئاڕاسته‌ی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له به‌غدا كراوه و تیایدا چه‌ندین دۆكیۆمێنت و به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی كه بریتین له ناوی ده‌رچووانی به‌شه پزیشكی و ته‌ندروستییه‌كان و بڕیاری زانكۆیی ده‌رچووان له‌خۆده‌گرێت".
ب ح

بیروڕا