کوردستانی
سبەینێ یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
کۆبوونەوە دانوستانەکانی یەکێتی و پارتی وەک براوەی یەکەم و دووەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەردەوامە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بڕیارە سبەینێ وەفدی هەردوولا لە سلێمانی کۆببنەوە.
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاند "سبەینێ هەردوو وەفدی دانوستانکاری یەکێتی و پارتی لە سلێمانی کۆدەبنەوە و گفتووگۆ لەسەر دواین پەرەسەندنەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم دەکەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " تیمی تەکنیکی یەکێتی و پارتی لە ماوەی رابردوودا رەشنوسێکیان وەک ستراتیژی بەڕێوەبردنی حکومەتی داهاتوو ئامادەکردووە و وابڕیارە سبەینێ لە کۆبوونەوەکەدا گفتووگۆ لەسەر ئەو ستراتیژە بکەن کە دەبێتە بناغەیەک بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم".
لای خۆیەوە هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی پارتی رایگەیاند "پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان نزیكە و 90%ی كارەكانی پێكهێنانی كابینەکە تەواوبووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "چەندین كۆبوونەوەی گرنگیان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان كردووە، بەبێ رەچاوکردنی ژمارەی كورسییەکانیان، بەڵام زۆرترین كۆبوونەوە و نزیكبوونەوەیان لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەیە".
ئەوەشی خستەڕوو "تاوەکو ئێستا دەرگای گفتوگۆیان بەڕووی هیچ لایەنێكدا دانەخستووە كە نیازی بەشداریكردن لە حكومەت هەبێت، بەڵام بەپێی ئەزموونی رابردوویان نزیكبوونەوە و هاوڕاییان لەگەڵ یەكێتی زیاترە".
ب ح

بیروڕا